ئەمەریکا تێکشکانی فڕۆکەیەکی لە لایەن ئێرانەوە پشتڕاستکردەوە

شوێنی رووداوەکە ئاشکرا دەکات

K24 – هه‌ولێر:

سوپای ئەمەریکا لەسەر خستنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئەمەریکی لە لایەن ئێرانەوە هاتە دەنگ و رایگەیاند، فڕۆکەکەیان لە خاکی ئێراندا نەپێکراوە، بەڵکو مووشەکی ئێرانی لە ئاسمانی گەرووی هورموز تێکیشکاندووە.

هەردوو ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز و ئەسۆشیەتد پرێس لەزاری چەند سەرچاوەیەکی سەربازیی ئەمەریکی بڵاویان کردووەتەوە، ئێران فڕۆکە ئەمەریکییەکەی لە ئاسمانی گەرووی هورموز خستووەتەوە خوارەوە نەک ئێران.

پێشتر ئاژانسی ئیرنای سەر بە ئێران بڵاویکردبووەوە، سوپای ئێران فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئەمەریکیان لە کاتی بەزاندنی سنووری کۆماری ئیسلامی ئێران خستووەوە خوارەوە، بەرپرسانی ئەمەریکاش هەواڵەکەیان رەتکردەوە.

‌H.J