پاشماوه‌ی ئاژه‌ڵی قوربانی شه‌قامه‌كانی كه‌ركووكی ته‌نیوه
K24- هه‌ولێر:
ژیان و ژینگەی خەڵکی کەرکووک لە دۆخێکی خراپدایە و وێڕای ئه‌وه‌ی بەهۆی دۆخی نا هەمواری سیاسی و سەربازییەوە هاوڵاتیانی ئه‌و شاره جەژنێکی سارد و سڕیان بەڕێکرد، له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه پاشماوەی ئەو ئاژەڵانەی کە کراونەتە قووربانی، خەڵکی كه‌ركووكی ئه‌وه‌نده‌ی دیكه هەراسانکردووە.
هاووڵاتیانی كه‌ركووك گله‌یی له‌و كه‌سانه ده‌كه‌ن، به له رۆژانی جه‌ژن قوربانییان كردووه و پاشماوه‌ی قوربانییه‌كانیان له شوێنی تایبه‌ت فڕێنه‌داوه و به هه‌ڕه‌مه‌كی له نزیك شه‌قام و كۆڵانه‌كان فڕێیانداون، له‌كاتێكدا قوربانیكرد بۆ سڕینه‌وه‌ی گوناهه‌كانه.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، به‌هۆی ئه‌و دۆخه ناهه‌موار و سیاسی و سه‌ربازییه‌ی به‌زۆر به‌سه‌ر كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمدا سه‌پێنراوه، خه‌ڵكی كه‌ركووك ئه‌وه‌نده به گه‌رمی پێشوازییان له جه‌ژن نه‌كردووه كه شایانی باسكردن بێت.
ژیان و ژینگەی خەڵکی كه‌ركووك، لە وەها دۆخێک‌دا ترووسکایی ئوومێدی لێبڕیون و بە چاوەڕوانییەکانیان گەڕانەوەی شکۆیان، کات و ڕۆژەکانیان بەڕێدەکەن.
H.B