خێزانێک چوون بۆ پرسە خۆیان بوونە قوربانی

وردەکاری رووداوە هاتووچۆکەی سێگردتکان

K24 – هه‌ولێر:

لە روووداوێکی هاتوچۆ لەنزیک گوندی بێستانە لەسەر رێگای سێگردتکان، دایک و باوک و کوڕێک گیانیان لەدەستدا.

موقەدەم زاهیر محەمەد، بەڕێوەبەری هاتووچۆی کۆیە بەکوردستان ۲٤ی راگەیاند، ئەو خێزانە لەسێگردتکان دوای بەشداری کردن لە پرسەی کەسێکی نزیکیان گەڕاونەتەوە قوشتەپە و لە رێگاداو لەنزیک گوندی بێستانە تووشی رووداوی هاتووچۆ بوون.

ئاماژەی بەوەشکرد، کوڕ و باوکەکە لە شوێنی رووداوەکە گیانیان لە دەستداوە و دایکەکەش بەهۆی کاریگەری برینەکانی دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.

H.J