به ڤیدیۆ.. له قامشلۆ سوپای سووریا رێگه له كاروانێكی سوپای ئه‌مه‌ریكا ده‌گرێت
K24 – هه‌ولێر:
هێزێكی سوپای سووریا، كه پاسه‌وانی فڕۆكه‌خانه‌ی قامشلۆن، رێگه‌یان نه‌دا كاروانێكی سوپای ئه‌مه‌ریكا به ناوچه‌كه‌دا تێپه‌ڕێت و كاروانه‌كه‌یان ناچار به گه‌ڕانه‌وه كرد.
كه‌ناڵی (RT)ـى بڵاویكرده‌وه، هه‌واڵگری ئاسمانی سووریا چاودێری كاروانه‌كه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكای كردووه و هێزێكی سه‌ر به سوپای سووریاش رێگر بوون له‌وه‌ی كاروانه‌كه به نزیك ناوچه‌ی ئه‌واندا تێپه‌ڕێت.
فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی قامشلۆ، له لایه‌ن هێزی پۆلیسی سه‌ربازی رووسیا و سوپای ئه‌سه‌ده‌وه ده‌پارێزرێت.
دوای ئه‌وه‌ی رووسیا و توركیا له 22ی ئۆكتۆبه‌ری رابردوو، رێككه‌وتن، هێزه‌كانی رووسیا روویان له ناوچه‌كانی باكووری خۆرهه‌ڵاتی سووریا كرد، به مه‌به‌ستی سه‌رپه‌رشتیكردنی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات له هه‌ندێك ناوچه و درووستكردنی ناوچه‌یه‌كی ئارام له ژێر كۆنترۆڵی توركیا.