ساڵح موسلیم: ئاگربه‌ست نابێته به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م په‌لاماره‌كانی توركیا
K24 – هه‌ولێر:
هاوسه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی یه‌كێتی دیموكراتی(په‌یه‌ده)، ساڵح موسلیم رایگه‌یاند، رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست نابێته به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م سوپای توركیا بۆ درێژه‌دان به په‌لاماره‌كانی.
ساڵح موسلیم له چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌ڤزیۆنیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی (RT)ی رووسی به زمانی عه‌ره‌بی، رایگه‌یاند، توركیا هه‌موو رێگه‌یه‌كی بۆ كوشتار و له‌ناوبردنی كورد گرتووه‌ته به‌ر و سوپای توركیا پابه‌ندی هیچ به‌هایه‌كی یاسایی و ئه‌خلاقی و مرۆڤانه نه‌بووه و نابێت.
هه‌روه‌ها گوتی: توركیا به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان ده‌ستپێكردووه.
روونیشیكرده‌وه، كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات له سه‌رێ كانی له چوارچێوه‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه‌دا هاتووه، كه ئه‌مه‌ریكا و توركیا واژوویان كردووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌نقه‌ره گرووپه میلیشیاییه‌كان و توندڕه‌وه سه‌له‌فییه‌كانی هێناوه و پڕچه‌كی كردوون و ره‌وانه‌ی كردوون بۆ ناو خاكی سووریا.
ساڵح موسلیم هه‌روه‌ها گوتی: نیوه‌ی قوربانیانی هێرشه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی سوپای توركیا، هاووڵاتی به ره‌چه‌ڵه‌ك عه‌ره‌بن.
دووپاتیشیكرده‌وه، ئه‌وان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی سووریا رێككه‌وتوون بۆ ئه‌وه‌ی سوپای سووریا ئه‌ركی پاراستنی سنووره‌كان و پارێزگاری له سه‌روه‌ری خاكی سووریا بگرێته ده‌ست.
سه‌رچاوه: RT