مووچەی 13 هەزار مووچەخۆر دەگەڕێندرێتەوە

كاتی دابەشكردنی ئاشكرا دەكرێت

K24 - ھەولێر

وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات، پاش ئەوەی ئەنجامدانی پشكنین بۆیان، مووچەی مانگی ئایاری 13 هەزار كەمئەندام دابەش دەكرێت.

لە راگەیەندراوێكدا وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی رایگەیاند: "دوای جەژنی قوربان مووچەی مانگی ئایاری زیاتر لە 13 هەزار كەمئەندامی دیکە دابەش دەكرێت.

پەیجی فەرمی وەزارەتی كار لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك لە زاری  كوێستان محەمەد، وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی، بڵاویكردەوە: "پێشتر پشكنین بۆ خاوەن پێداویستی تایبەت كرا و ئێستا نزیكەی 13 هەزار كەمئەندام هەقی ئەو مووچەیەیان هەیە".

ئەوەشخراوەتەڕوو: "لەگەڵ وەزیری دارایی گفتوگۆیان كردووە و بڕیارە دوای جەژن كه‌مئه‌ندامان مووچەی مانگی ئایار وەربگرن".

کوێستان محەمەد راشیگەیاندووە: "سوپاسی ئەنجوومەنی وەزیران و وەزیری دارایی دەکەین، کە ئەو داوایەی ئێمەی جێبەجێکرد بۆ گەڕاندنەوەی مووچەی کەمئەندامان".

ھ.م