لەسەر دزینی جێبێك لە گەرمیان 5 كەس دەستگیر كران

پۆلیس زانیاری لەبارەی تۆمەتبارەكان دەخاتەڕوو

K24 - گەرمیان

پۆلیسی گەرمیان ئاشكرای دەكات لە قەزای كەلار پێنج كەس لەسەر دزینی ئۆتۆمبێلێكی جۆری جێب دەستگیر كران.

لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند: "دوای ئەوەی لەماوەی رابردوودا لە گەڕەکی شەهیدانی قەزای کەلار ئۆتۆمبێلێک لەجۆری (جێب واز) دزرا و خاوەنەکەی سکاڵای هێنایە لای پۆلیس دوای لێکۆڵینەوەو چاودێری ورد بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان دەستیان بەسەر ئۆتۆمبێلەکەدا گرت و پێنج کەسیان دەستگیرکرد".

پۆلیسی گەرمیان ئاماژەی بەوەشكردووە: "ئۆتۆمبێلی ناوبراو لەنێوانیاندا فرۆشراوەتەوە لەئێستادا بە بڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 446 بەندکراون لێکۆڵینەوەش لەگەڵیاندا بەردەوامە".

ھ.م