وەزارەتی پێشمەرگە لەبارەی خولی فڕۆكەوانی روونكردنەوە دەدات
K24 - ھەولێر
وەزارەتی پێشمەرگە لە راگەیەندراوێكدا روونكردنەوە لەسەر ئەو ناوانە دەدات كە وەزارەتی بەرگری عێراق بۆ خولی فڕۆكەوانی بڵاوی كردوونەتەوە.
لە راگەیەندراوەكەی وەزارەتی پێشمەرگە ھاتووە: "به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی تاكه‌كان و خۆبه‌شه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و ناوانه‌ی په‌یوه‌ست به خولی فڕۆكه‌وانی كه له ماڵپه‌ڕی فه‌رمی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق بڵاوكراوه‌ته‌وه، هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی تاكه‌كان و خۆبه‌خشه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه نییه و ئه‌و كه‌سانه ناگرێته‌وه كه له رێگه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه ناوی خۆیان تۆمار كردووه".
روونكراوەتەوە: "ئه‌وانه‌ی له بنه‌كانی تاكه‌كان و خۆبه‌خشه‌كان له سنووری هه‌ولێر و سلێمانی تۆماركراون دواتر له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناوبراوه‌وه ئاگا‌دار ده‌كرێنه‌وه".