هاووڵاتییەکی دانیشتووی هەولێر لە ئاکرێ خنکا
K24 – ئاکرێ:
هاووڵاتییەکی تەمەن 45 ساڵی خەڵکی ھەولێر لە ھاوینەھەواری گەلی زەنتەدا لە ئاکرێ خنکا.
بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردستان24، خنکاوەکە ناوی ( ح. م ) بووە و خێزاندارە و خاوەنی پێنج منداڵە، بە مەبەستی گەشتکردن لەگەڵ خێزانەکەی، سەردانی ئاکرێی کردووە.
لە شوێنی رووداوەکە، لەلایەن بەرگری شارستانیەوە تابلۆی قەدەغەی مەلەوانی دانراون، بەڵام ئەو کەسە بۆ وێنەگرتن چوووەتە شوێنەکە و کەوتووەتە ناو ئاوەکە.
لە ماوەی چەند هەفتەی رابردوو، دووەم حاڵەتی خنکانە لە قەزای ئاکرێ تۆمار دەکرێت و تەرمی قوربانییەکەی ئەمڕۆ رەوانەی پزیشکی دادی ئاکرێ کراوە.
H.J