هۆشداری له‌ كه‌ڵه‌كه‌بوونی زیاتری كێشه‌كانی عێراق ده‌درێت

لایەنە کوردستانیەکان جێبه‌جێكردنی داواكاریه‌كان له‌ ماوه‌ی ئه‌و 45 رۆژه‌دا به‌ ئه‌سته‌م ده‌زانن
kurdistan24.net

K24- هه‌ولێر:

لایەنە سیاسیەکان مۆڵەتی 45 رۆژ دەدەنە عادل عەبدول مەهدی، بۆ گۆڕانکاری لە کابینەکەی و چاکسازی و روبەروبوونەوەی گەندەڵی و هەمواری ژمارەیەك پرۆژە. لایەنە کوردستانیەکانيش ئەم 45 رۆژە بۆ بەشێك لە داواکاری لایەنەکان بە ئەستەم دەزانن. لایەنەكانیش دەڵێن: ئەگەر لە دوای ئەم 45 رۆژە سەرۆك وەزیران نەیتوانی داواكاریەكان جێ بەجێ بكات، ئەوا كێشەكان ئاڵۆزتر دەبن.

بڵند ئیسماعیل، ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان له‌مباره‌یه‌وه‌ باس لە رێککەوتنی لایەنە عێراقیەکان دەکات، کە پارتی و یەکێتی تێدا بەشدار بوون, به‌لام وه‌ك ئاماژه‌ی پێ ده‌دات، جيبه‌جيكردنى داواکاری لایەنەکان لەو 45 رۆژە بە ئه‌سته‌مه‌.

هاوكات ئازاد جوڵا، ئەندامی مەکتەبی پەیوەندیە گشتیەکانی یەکێتی ده‌ڵێت: بەشێك لە داواکاریەکان لەو 45 رۆژەدا جێبەجێ ناكرێن، بۆ دامرکاندنەوەی خۆپیشاندانەکان و دۆزینه‌وه‌ی رێگەی دیکە، لایەنەکان خۆیان لە وەڵامی ئەم پرسیارە نادەن و ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌ی ئه‌م كابینه‌یه‌ن.

حکوومەت و بەرپرسانی عێراق رێگە نەما تاقی نه‌كه‌نه‌وه‌، بۆ ئەوەی كۆتایی به‌ خۆپیشاندانەکان بهێنرێت، تەنانەت دەستییان بۆ کەمکردنەوەی موچە و ئیمتیازاتی خۆشیان برد. چاوديرانى سياسيش ده‌ڵێن: پێناچێت ئەو گەندەڵی و به‌راويزخستنه‌ى هاوڵاتیان، نەبوونی خزمەتگوزاری، توەڕيی خۆپیشاندەران و داواکاری گۆرینی سیستەمی سیاسی عێراق بەم هەمو فرە ئاراستەیەوە لە ماوەی ئەم 45 رۆژەدا بتوانرێت عێراق لەو دۆخە دەربهێنرێت و کۆتایی به‌ خۆپیشاندانەکان بهێنرێت.

H.B