پێشمه‌رگه‌یه‌كی شۆڕشی ئه‌یلوول دوایین وشه‌كانی مه‌لا مسته‌فا بارزانی ده‌گێڕێته‌وه‌

باس له‌ دوایین فه‌رمان و راسپارده‌كانی مه‌لا مسته‌فا بارزانی له‌ ئه‌مریكا ده‌كات
kurdistan24.net

K24- هه‌ولێر:

له‌ یادی 58 ساڵه‌ی هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلوول، پێشمه‌رگه‌یه‌ك باسی بیره‌وه‌رییه‌كانی سه‌رده‌می ئه‌و شۆڕشه‌ ده‌كات و دوایین فه‌رمان و راسپارده‌كانی مه‌لا مسته‌فا بارزانیش بۆ كوردستان 24 ده‌گێڕێته‌وه‌.

هەجەر سندی، یەکێك لەو پێشمەرگانەی شۆڕشی ئەیلوولە، کە ئەو کات لە بڕیار و راسپاردەکانی مەلا مستەفا بارزانی رابەری شۆڕشی ئەیلوول نزیك بووە، بۆ کوردستان24 باسی بیرەوەرییەکانی شۆڕشی ئەیلوول و راسپاردە و فەرمانەکانی مەلا مستەفا بارزانی دەکات.

ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌ یه‌كێك له‌ ئه‌ندامانی ئه‌و شانده‌ بووه‌، كه‌ بۆ چاره‌سه‌ری پزیشكی له‌ ئه‌مریكا یاوه‌ری مه‌لا مسته‌فای بارزانی ده‌كرد و وه‌ك ده‌یگێڕێته‌وه‌، باس له‌ دوا په‌یڤه‌كانی بارزانی ده‌كات، كه‌ گرنگترینیان ئه‌وه‌ بوو كه‌ گوتبووی: "هه‌موو ژیانی خۆمم بۆ گه‌لی كورد و نه‌ته‌وه‌كه‌م ته‌رخان كرد.. ئێوه‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه‌ هاوڕێی منن هه‌موو ئه‌و خۆشه‌ویستییه‌ی بۆ منتان هه‌بووه‌ به‌ گه‌لی كورد ببه‌خشن".

هەجەر سندی دوای نسكۆی شۆڕشی ئه‌یلوول له‌ ساڵی 1975 كوردستانی جێهێشتووه‌ و له‌ وڵاتی ئه‌مریكا نیشته‌جێبووه‌، دواتر له‌ ساڵی 1979 بۆ كۆنگره‌ی نۆیه‌می پارتی دیموكراتی كوردستان گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ و باسی ئه‌و‌ پۆسته‌ سه‌ربازی و حزبییانه‌ ده‌كات، كه‌ پێی سپێردراون، پاشان له‌ نیوه‌ی یه‌كه‌می ده‌یه‌ی هه‌شتاكانه‌وه‌ دووباره‌ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ ئه‌مه‌ریكا و له‌وێ ژیانی به‌سه‌ربردووه‌.

H.B