تره‌مپ بۆ كوردستان24: كورد گه‌لێكى مه‌زنه‌ و هاوپه‌يمانێكى زيره‌ك و ورياى ئێمه‌ن

تره‌مپ له‌ وه‌ڵامى پرسيارێكى په‌يامنێرى كوردستان24 ستايشى كوردى كرد

K24 – هه‌ولێر:

دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ويلايه‌ته‌ يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ريكا، له‌ وه‌ڵامى پرسيارێكى په‌يامنێرى كوردستان24 ستايشى كوردى كرد و رايگه‌ياند، كورد گه‌لێكى مه‌زنه‌ و هاوپه‌يمانێكى وريا و زيره‌كى ئێمه‌يه‌.

ئه‌مڕۆ له‌ ميانى به‌شداريكردنى له‌ كۆبوونه‌وه‌ى لوتكه‌ى وڵاتانى په‌يمانى باكوورى ئه‌تڵه‌سى (ناتۆ)، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانى ئه‌نجامدا.

له‌و كۆنگره‌يه‌دا، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا له‌ وه‌ڵامى پرسيارێكى په‌يامنێرى كوردستان24، بارزان حه‌سه‌ن له‌ برۆكسل رايگه‌ياند، كورد به‌ هه‌موو پێكهاته‌كانييه‌وه‌ گه‌لێكى مه‌زنه‌، جه‌نگاوه‌رى بێ وێنه‌ن. هه‌روه‌ها له‌ زۆر رووه‌وه‌ هاوپه‌يمانێكى زيره‌ك و ورياى ئێمه‌ن.