كوردانی رووسیا پیرۆزبایی له‌ مه‌سرور بارزانی ده‌كه‌ن

ده‌خوازن گرنگی زیاتر به‌ دیاسپۆرای كوردی بدرێت
kurdistan24.net

K24 – مۆسكۆ:

به‌بۆنه‌ی ده‌ست به‌كاربوونی مه‌سرور بارزانی وه‌ك سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كه‌سایه‌تی و چالاكوان و مامۆستا و هونه‌رمه‌ندی كورد له‌ وڵاتی رووسیا پیرۆزبایی له‌ مه‌سرور بارزانی ده‌كه‌ن و ده‌خوازن له‌پاڵ به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی كوردستان له‌گه‌ڵ رووسیا، هاوكات گرنگی زیاتر به‌ دیاسپۆرای كوردی بدرێت له‌ رووسیا، تا بتوانرێت بۆ ئێستا و داهاتووی كوردستان سوود له‌ توانا ماددی و مه‌عنه‌وییه‌كانیان وه‌ربگیردرێت.