په‌تریارك ئیگناتیوس ئه‌فرامی دووه‌م: ئه‌ركی مه‌سرور بارزانی په‌یامی خزمه‌تكردنی پێكهاته‌كانی هه‌رێمی كوردستانه
K24 - هه‌ولێر:
په‌تریارك ئیگناتیوس ئه‌فرامی دووه‌م، سه‌رۆكی باڵای كڵێسای سریانی ئه‌رسه‌زۆكسی له جیهان، په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردووه و ده‌ڵێت، به متمانه‌دان به كابینه‌كه‌ت له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه خۆشحاڵم و ئه‌ركێكی گه‌وره‌تان كه‌وتوووه‌ته ئه‌ستۆ خزمه‌تكردنی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان".
په‌تریارك له په‌یامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: "ده‌وڵه‌تمه‌داری به‌ڕێز مه‌سرور بارزانی، زۆر خۆشحاڵبوون به بیستنی هه‌واڵی سه‌ركه‌وتنی كابینه‌كه‌ت و متمانه وه‌رگرتنی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستان، پێكهێنانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی عێراق، به‌رپرسیارێتییه‌كی گه‌وره‌ی خستووه‌ته ئه‌ستۆتان".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "ئه‌ركی ئێوه په‌یامێكی شه‌ره‌فمه‌ندانه‌یه بۆ پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاریی بۆ رۆڵه‌كانی هه‌رێم به سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانییه‌وه و له‌گه‌ڵ فه‌خامه‌تی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵ بده‌ن هه‌رێمی كوردستان پێشبخه‌ن و گه‌شه‌ی پێبده‌ن".
ئیگناتیوس ئه‌فرامی دووه‌م له په‌یامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: "به‌ناوی خۆم و له بری رۆڵه‌كانی كڵێسای سریانیی ئه‌رسه‌زۆكسی له هه‌رێمی كوردستان، گه‌رمترین پیرۆزباییتان پێشكه‌ش ده‌كه‌ین، هیوادارین خوای گه‌وره كۆششه‌كانتان سه‌ركه‌وتوو بكاتة به‌تایبه‌تی پارێزگاریی له ئارامی و سه‌قامگیریی هه‌رێم بكات و ئه‌و قه‌یرانانه‌ی وه‌ك گه‌رده‌لوول داویانه له هه‌موو لایه‌كی ناوچه‌كه نه‌مێنن".
له كۆتایی په‌یامه‌كه‌دا هاتووه "داواكارم ته‌ندرووست و سه‌ركه‌وتووبن و هه‌رێمی كوردستانی عێراق به‌رده‌وام پێشبكه‌وێت و گه‌شه بكات و ریزمان قه‌بووڵ بفه‌رموون".