خانه‌قین.. به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دوو بۆمب دوو هاووڵاتی كورد گیانییان له‌ده‌ستدا
K24 - خانه‌قین:
سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، 17ی ئایار/ مایۆی 2019، له گوندی مێخاسی سه‌ر به قه‌زای خانه‌قین، بۆمبێك به مامۆستایه‌كی كوردا ته‌قیه‌وه و گیانی له‌ده‌ستدا.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان 24 له گه‌رمیان، له رووداوێكی جیادا، له گوندی یوسف به‌گی سه‌ر به هه‌مان قه‌زا، بۆمبێكی دیكه ده‌ته‌قێته‌وه و هاووڵاتییه‌كی كوردی ته‌مه‌ن 77 ساڵ ده‌كاته قوربانی.
واتا هه‌ر ئه‌مڕۆ، به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمب له دوو رووداوی جیادا، دوو هاووڵاتی كورد له قه‌زای خانه‌قین گیانیان له‌ده‌ستدا.
په‌یامنێری كوردستان 24 راشیگه‌یاند، له ماوه‌ی ئه‌و هه‌فته‌یه‌دا، چوار هاووڵاتی كورد له قه‌زاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه، دووانیان له رووداوی ته‌قه‌كردن له‌لایه‌ن چه‌كدارانی نه‌ناسراوه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه، دووه‌كه‌ی دیكه‌ش ئه‌مڕۆ به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمب بووه.
ئ. م