ئافره‌تێك له میسر 2 جار ده‌مرێت
K24- هه‌ولێر:
ئافره‌تێكی میسری دوای راگه‌یاندنی مردنی و به‌خاكسپاردنی، دووباره ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر دونیا، به‌ڵام ته‌نیا 10 خوله‌ك له‌سه‌ر زه‌وی به زیندوویی ده‌مێنێته‌وه، پاشان به‌یه‌كجاری ماڵئاوایی ده‌كات.
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌ی وه‌ته‌نی میسری، رووداوه‌كه به شێوه‌یه‌ك بووه، كاتێك پزیشكانی نه‌خۆشخانه‌ی فاقوس له پارێزگای شه‌رقییه مردنی ئافره‌تێكی راگه‌یاند، دواتر له‌لایه‌ن كه‌س و كاره‌كه‌یه‌وه له یه‌كێك له گۆڕستانه‌كانی ئه‌و شاره به‌خاك سپێردرا.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، كاتێك رۆژی دواتر كه‌س و كاره‌كه‌ی بۆ خوێندنی سووره‌تی فاتیحه سه‌ردانی گۆڕه‌كه‌ی ده‌كه‌ن، گوێیان له ده‌نگی هاوارێك ده‌بن له ناو گۆڕه‌كه‌یدا، ئه‌وانیش ده‌زانن كه ئافره‌ته‌كه‌یان به زیندوویی به‌خاك سپاردووه، بۆیه داوا له كرێكارێك ده‌كه‌ن، گۆڕه‌كه‌ی هه‌ڵبداته‌وه و دووباره گه‌ڕاندیانه‌وه بۆ سه‌ر زه‌وی.
وه‌ك ئه‌و رۆژنامه‌یه نووسیویه‌تی، كاتێك ئافره‌ته‌كه‌یان له گۆڕه‌كه‌ی هێنراوه‌ته ده‌ره‌وه، كه‌س و كاره‌كه‌ی تێبینی زامداربوونی ده‌می ئافره‌ته‌كه‌یان كرد، كه به‌خوێندا هاتبوو، بۆیه ده‌ستبه‌جێ په‌یوه‌ندی به ئه‌مبوڵانسه‌وه ده‌كه‌ن، به‌ڵام ته‌نیا دوای 10 خوله‌ك له هێنانه ده‌ره‌وه‌ی، به یه‌كجاری كۆچی دوایی ده‌كات، هه‌ربۆیه‌ش ئه‌مبوڵانسه‌كه فریا ناكه‌وێت و تا ده‌گاته گۆڕستانه‌كه، ئه‌مجاره ئافره‌ته‌كه به‌راستی مردووه، بۆیه كه‌س و كاره‌كه‌ی ناچاربوون، بۆ جاری دووه‌م ئافره‌ته‌كه به‌خاك بسپێرنه‌وه.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك به رۆژنامه میسرییه‌كه‌یان راگه‌یاندووه، ئه‌ندامانی خێزانی ئافره‌ته مردووه‌كه ئاماده نین هیچ لێدوان و كۆمێنتێك له‌سه‌ر ئه‌م حاڵه‌ته بده‌ن، له ترسی ئه‌وه‌ی كه ته‌رمی مردووه‌كه ببرێت بۆ توێكاری، هه‌ر بۆیه‌ش به‌وه كۆتاییان هێناوه.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، "رووداوه‌كه رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو بووه، كاتێك ئافره‌ته‌كه گوازراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه، له‌هۆش خۆی چووه، هه‌رچه‌نده له ژیان مابوو، به‌ڵام پزیشكه‌كان مردنی ئه‌ویان راگه‌یاند، به‌بێ ئه‌وه‌ی بزانن كه هێشتا له ژیاندا ماوه، بۆیه خزم و كه‌سه‌كانی له گۆڕستانی خێزانی به خاكیان سپاردووه".
H.B