به‌ ڤیدیۆ.. رادان گاسانین گۆڕانكارییه‌ نوێیه‌كانی یانه‌ی هه‌ولێر ئاشكرا ده‌كات

راهێنه‌ری یانه‌ی هه‌ولێر ده‌ڵێت: ئێستا ئێمه‌ بۆ خوله‌كه‌ ئاماده‌ین

یانه‌ی هه‌ولێر به‌ر له‌ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خولی نایابی عێراق گۆڕانكاری له‌ پێكهاته‌كه‌ی ده‌كات و ده‌ستبه‌رداری سێ یاریزانی پیشه‌گه‌ری ده‌بێت، راهێنه‌ری یانه‌كه‌ ده‌ڵێت ئێستا تیپه‌كه‌مان زۆر باش ئاماده‌یه‌ و ده‌مانه‌وێت زیاتر گرنگی به‌ یاریزانه‌ كورده‌كان بده‌ین و ته‌نیا پێویستمان.

تیپی خولی عێراقی یانەی ھەولێر لە دوای وەستانی ركابەرییەكانی خولی نایابی عێراق بە ھۆی دۆخی ئەمنی بۆ ماوەی دوومانگ كە تا ئیستاش دیار نییە كەی دەست پێی دەكاتەوە لەم ماوەیە دوو لەم یاریزانە پێشگەرانەی كە یانەكە گرێبەستی لەگەل كردوون نەماوە كە پێكھاتبوون لە تیجانی تونسی و فێرناندۆی بەرازیلی كرستۆڤەریش ھێرشبەریش رەنگە بچێتە ریزی ئەم دوو یاریزانە و ماڵئاوایی له‌ یانه‌كه‌ بكات.

له‌مباره‌یه‌وه‌ رادان گاسانین راهێنه‌ری یانه‌ی هه‌ولێر ده‌ڵێت: ده‌توانم بڵێم ئێمه‌ بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خوله‌كه‌ ئاماده‌ین و تیپه‌كه‌شمان هه‌نگاو به‌ هه‌نگاو به‌ره‌و جێگیربوون و باشبوون ده‌ڕوات، هه‌م له‌ ڕووی ئاسته‌وه‌ هه‌م له‌ ڕووی ئه‌نجامه‌كانه‌وه‌.

ده‌ستبه‌رداری هه‌ندێك له‌ یاریزانه‌كانمان بووین، له‌ نێویاندا 3 یاریزانی پیشه‌گه‌ری تێیدایه‌ فێرناندۆ، كریستۆڤه‌ر و تیجانی بلعید كه‌ نه‌مانتوانی لای خۆمان بیانهێڵینه‌وه‌ و چونكه‌ خوله‌كه‌ ئیستادا وه‌ستاوه‌، به‌ڵام بژارده‌ی دیكه‌مان بۆ پڕكردنه‌وه‌ی شوێنی ئه‌و یاریزانانه‌ هه‌یه‌.

رادان ده‌شڵێت: له‌ ئێستادا بیر ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ كام یاریزان بگوازینه‌وه‌ و له‌ كام هێڵی تیپه‌كه‌مان پێویستیمان پێیه‌تی ئه‌وه‌ی له‌ ئێستادا به‌ گرینگی ده‌زانین گواستنه‌وه‌ی یاریزانێكی پرۆفیشناڵی هێرشبه‌ره‌ كه‌ له‌ پێشه‌وه‌ تۆپه‌كانی ته‌واو بكات و بیكاته‌ گۆڵ.

رادان گوتیشی: له‌ گواستنه‌وه‌ی زستانه‌ نزیك ده‌بینه‌وه‌ و ئه‌وكات ده‌رفه‌تی هێنانی یاریزانمان له‌ پێشه‌، ده‌شمه‌وێت بۆ پڕكردنه‌وه‌ی شوێنی یاریزانه‌ رۆیشتووه‌كان پشت به‌ هه‌ندێك له‌ یاریزانه‌ گه‌نجه‌كان ببه‌ستم به‌ تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی له‌ تیپی دووه‌می یانه‌كه‌ یاری ده‌كه‌ن.

ركابەرییەكانی خولی نایابی عێراق تەنھا دوای چوار گەر لە بەرێوە چوونی بە ھۆی ئاڵوزییەكانی ناوەراست و خواری عێراق خوله‌كه‌ وه‌ستا، بەڵام رەنگە لە دوای تەواوبوونی جامی كەنداوی عەرەبی  چارەنووسی خولەكە یەكلاببێتەوە.