عەلی حەمە ساڵح: پێش 18ی مانگ گۆڕان دوا بڕیاری خۆی دەدات

"شاندی گۆڕان گفتۆگۆكان دەباتەوە جڤاتی نیشتمانی"

K24 - ھەولێر

عەلی حەمە ساڵح، سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "ئەمڕۆ شاندی گۆڕان و پارتی كۆدەبنەوە و دەمانەوێت بگەینە دوا ھەنگاو. شاندی گۆڕان گفتۆگۆكانی ئەمڕۆ دەباتەوە جڤاتی نیشتمانی و لەبارەی بەشداریكردن، یان بەشداری نەكردن لە حكوومەت، بڕیاری لەسەر دەدرێت".

لەبارەی كۆبوونەوەی ئەمڕۆی فراكسیۆنەكانی پەرلەمان، عەلی حەمە ساڵح، گوتی: "ئێمە بەشداری كۆبوونەوەی ئەمڕۆ دەكەین و بۆ كۆبوونەوەكەی 18ی مانگ چاوەڕێی بڕیاری سیاسیی بزووتنەوەی گۆڕان دەكەین. بەشداریكردن، یان نەكردنی گۆڕان، پەیوەستە بە بەرنامەی خۆی، كە بۆ سیستمی حوكمڕانی دایناوە".

جەختیكردەوە: "پێش 18ی مانگ بزووتنەوەی گۆڕان بۆ بەشداریكردن، یان نەكردنی لە حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، خۆی یەكلایی دەكاتەوە".

ھ.م