بهوێنه.. كۆڵبهرێكی رۆژههڵاتی كوردستان له ئاوی رووباری زهلێ خنكا
K24- ههولێر:
کۆڵبەرێکی کوردی ڕۆژهەڵاتی كوردستان كهوته ڕووباری زەڵێی نێوان باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەناوچەی پشدەر و گیانی لەدەستدا.
پهیامنێری كوردستان 24 رایگهیاند، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ کۆڵبەرێکی کوردی ڕۆژهەڵاتی كوردستان بەناوی "عوسمان ڕەمەزان" لەگوندی باوزێی سنوری پشدەر كهوته ئاوی ڕووباری گوندەکە و گیانی لهدهستدا.
ژمارهیهك کەس و کاری عوسمان ڕەمەزان كه لە سنوری پشدەرن، بە کوردستان۲٤ ـیان ڕاگەیاند، "نابراو خەڵکی گوندی "داوداوێ"ـی ناوچەی سەردەشتی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و چەند ساڵێکە بۆ بژێوی خێزانەکەی، کاری کۆڵبەری لەنێوان باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکات، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆش دوای ئەوەی کەوتووهتە ئاوی ڕووباری زەڵێ خنکاوە.
بە وتەی ئەوان ئەمڕۆ تەرمی ناوبراو بەهاوکاری بەشێک لەدانیشتوانی گوندەکانی زەڵێ، سونێ و شێنێی ڕەوانەی زێدی خۆی لەگوندی داوداوێی سەردەشت کراوەتەوە.
کۆڵبەرانی کوردی ڕۆژهەڵات کەبۆ بژێوی ژیانیان ناچار بەکاری کۆڵبەرین، له سنوری نێوان باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕۆژانە ڕووبەڕووی مەترسی گەورە دەبنەوە، ۲٤ـی مانگی دیسەمبەری ڕابردووش لەسنورەکانی پشدەر، دوو كۆڵبهر به گوللـهی پاسدارانی ئێران برینداربوون و بۆ چارەسەر هێنرابوونە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ.
H.B