ژنه فه‌ڕه‌نسییه‌كانی ناو داعش راده‌كه‌ن و خۆیان راده‌ستی هه‌سه‌ده ده‌كه‌ن
K24 - دێره‌زوور:
دوو ژنی فه‌ڕه‌نسی، له دوایین رووبه‌ری ژێر ده‌ستی رێكخراوی داعش، له ناوچه‌ی باغۆزی پارێزگای دێره‌زووری سووریا، رایانكرد و خۆیان راده‌ستی هه‌سه‌ده كرد.
به گوته‌ی ئه‌و ژنانه، ئه‌و چه‌كدارانه‌ی له‌ناو داعشدا ماون، زۆربه‌یان عێراقین و ده‌سه‌ڵات ته‌نها له ده‌ستی ئه‌وان دایه و جگه له عێراقی و سوورییه‌كان، رێ‌یان به كه‌س نه‌داوه، ناوچه‌ی باغۆز جێبهێڵن.
ئێستا داعش له ناوچه‌یه‌كی بچووك گه‌مارۆ دراوه، كه دوایین پێگه‌ی رێكخراوه‌كه‌یه. بۆ پارێزگاریكردنیش له خۆیان، چه‌كدارانی داعش هاووڵاتیانی سڤیل وه‌كو قه‌ڵغانی مرۆیی به‌كار ده‌هێنن.
به گوێره‌ی گوته‌ی به‌رپرسێكی سه‌ربازی هه‌سه‌ده، داعش هێرشی پێچه‌وانه‌ی خۆكوژیی ده‌ست پێكردووه، بۆ ئه‌وه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌یان رابگرێت، به‌ڵام ئه‌وان به‌رده‌وامن و هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تییش له ئاسمانه‌وه پشتیوانی‌یان ده‌كات.
رۆژی 9ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2019، هه‌سه‌ده له ناوچه‌ی باغۆزی دێره‌زووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا، دوا ئۆپه‌راسیۆنی له دژی داعش ده‌ست پێكردووه و باغۆزیش دوایین رووبه‌ره، كه له ژێر ده‌ستی چه‌كدارانی رێكخراوه‌كه‌دا مابێت.
ئ. م