بۆ پاراستنی رۆژئاوای كوردستان داوای ھێز لە ئەوروپا دەكرێت
K24 - ھەولێر
هاوسه‌رۆكی ده‌سته‌ی جێبه‌جێكردنی ئه‌نجوومه‌نی سووریای دیموكرات (مەسەدە) داوا له ئه‌وروپا ده‌كات دوو هه‌زار سه‌رباز بۆ پاراستنی سنووری توركیا و رۆژئاوای كوردستان ره‌وانه بكات.
ئیلهام ئه‌حمه‌د، هاوسه‌رۆكی ده‌سته‌ی جێبه‌جێكردنی ئه‌نجوومه‌نی مەسەدە به رۆیته‌رزی راگه‌یاند: "كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مەریكا مه‌ترسییه و پێویسته وڵاتانی ئه‌وروپا هۆشیاربن و هێز ره‌وانه‌ی سنووره‌كانی توركیا و رۆژئاوای كوردستان بكه‌ن".
له باره‌ی هه‌ڵوێستی ئه‌وروپا به‌رامبه‌ر توركیا، ئیلهام ئه‌حمه‌د گوتی: "پێویسته وڵاتانی ئه‌وروپا هه‌ڵوێستی توندتریان هه‌بێت به‌رامبه‌ر توركیا و ئه‌ندامبوونی ئەو وڵاتە له یه‌كێتی ئه‌وروپا بوه‌ستێنێت".
ھ.م