رێباز حه‌ملان: مووچه‌ى مانگى 12 بێ پاشه‌كه‌وت ده‌درێت
K24 – هه‌ولێر:
رێباز حه‌ملان، وه‌زيرى دارايى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، رايگه‌ياند، له رۆژى يه‌كشه‌ممه‌وه ده‌ست به دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى 12ى ساڵى رابردوو ده‌كرێت.
رێباز حه‌ملان گوتيشى: له‌مه‌ودوا مانگانه به بێ پاشه‌كه‌وت، مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ر و مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان دابه‌ش ده‌كرێت.
روونيشي كرده‌وه، وه‌زاره‌تى دارايى سبه‌يش ده‌وام ده‌كه‌ن بۆ ته‌واوكردنى كاره‌كان، جه‌ختيشى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، پاره‌كه ئاماده‌يه و له يه‌كشه‌ممه‌وه ده‌ست به دابه‌شكردنى مووچه ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها گوتى: 100 مليۆن دۆلار ئاماده‌يه بۆ دابه‌شكردنى به‌سه‌ر به‌ڵێنده‌ره‌كاندا و له‌م هه‌فته‌يه‌دا ده‌ست به دابه‌شكردنى ئه‌ویش ده‌كرێت.
ئاشكراشي كرد، له يه‌ك مانگدا 157 مليۆن دۆلار دێته بازاڕه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، به دڵنياييه‌وه ئه‌م هه‌واڵه بۆ بوژاندنه‌وه‌ى ئابووریى كوردستان گرنگه.
ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نى وه‌زيران به سه‌رپه‌رشتىی سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێم، نێچيرڤان بارزانى كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دوو بڕيار ده‌ركران، كه ئه‌مه‌ى خواره‌وه ده‌قه‌كه‌يانه:
ده‌قى دوو بڕياره‌كه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم:
1.هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری ژماره 64ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له 3/2/2016 تایبه‌ت به په‌یڕه‌وكردنی سیسته‌می پاشه‌كه‌وتكردنی ڕێژه‌یه‌ك له شایسته داراییه‌كانی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان.
2.سه‌باره‌ت به‌و ڕێژه شایسته داراییه‌ی مووچه‌خۆران كه پاشه‌كه‌وت كراوه، به‌ناوی (امانات رواتب مستحقة) حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵی پێویست ده‌دات بۆ خه‌رجكردنه‌وه‌ی ئه‌و شایسته داراییانه بۆ مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان له چوارچێوه‌ی دانوستان و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدرالیدا.
3.وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەكان ئەم بڕیارە جێبەجێ دەكەن و لە ڕۆژنامەی (وەقایعی كوردستان) بڵاو دەكرێتەوە.
دوای سه‌ردانی سه‌رۆك بارزانی بۆ به‌غدا و هه‌وڵه‌كانی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق و چه‌سپاندنی بڕی 522 ملیار دینار له بوودجه‌ی عێراقدا بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری هه‌ڵگرتنی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی دا.