سەپاندنی باج بازاڕی فەرشفرۆشان لاواز دەكات
K24 - ھەڵەبجە
سەرەڕای دابەزینی بەهای تومەنی ئێرانی، بەڵام بەهۆی سەپاندنی باج بە رێژەی 500% بۆ سەر فەرشی هاوردەکراو، نرخەکەی هەرزان نەبووە، ئەوەش بازاڕی فەرشفرۆشانی کز کردووە. بەو هۆیەشەوە نرخی فەرش گرانە و هاووڵاتیان زەرەرمەندن و ناچارن قەرەبووی زیادکردنی باجەکە بدەنه‌وه و داوا دەکرێ باج لەسەر هاوردەکردنی فەرشی ئێرانی کەم بکرێتەوە ، تاوەکوو بازرگانەکانی فەرش بتوانن داشكان بۆ نرخه‌كان بكه‌ن.
ساڵانه له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی وه‌رزی سه‌رما و دابارینی باران و بەفر، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی خواست له سه‌ر كڕینی فه‌رش زیاد دەبێت، ئه‌مه‌ش وایكردووه له زۆربه‌ی شاره‌كاندا بازاڕ و پێشانگای تایبه‌ت به فرۆشتنی فه‌رش هه‌بێت و هاووڵاتیانش بۆ ده‌ستكه‌وتنی باشترین جۆره‌كانی فەرش سه‌ردانی ئه‌و شوێنانه ده‌كه‌ن، بەهۆی هاوسنووری پارێزگای هەڵەبجە و رۆژهەڵاتی کوردستان ھاووڵاتیانی سنووری ئەو پارێزگایە زیاتر خواستیان لەسەر فەرشی ئێرانییە.
بەراورد بە ساڵانی رابردوو دابەزینی به‌های تمەن کاریگەری نەکردوەتە سەر نرخی فەرش وەک بازرگانان دەڵێن "باجەکان بەجۆرێک زیادیکردوە کە دەتوانین بڵێین بەڕێژەی 5%، ئەمەش کاریگەری زۆری دەبێت لەسەر ساغکردنەوەیان، بەجۆرێک ئەو بڕە پارەیەی بەهۆی باجەوە لێیان وەردەگیرێت ئەوانیش راستەوخۆ لە هاووڵاتیانی وەردەگرنەوە.
ھ.م