مانگێكی ده‌ستكردی میسری بۆ یه‌كه‌مجار وێنه‌ی زه‌وی به ته‌كنۆلۆژیای 4K تۆمار كرد
K24 – هه‌ولێر:
كۆمپانیای "سین"ی به‌ریتانی، بۆ درووستكردنی سیستمی ڤیدیۆی، رایگه‌یاند، مانگی ده‌ستكردنی میسری "EgyptSat-A"، بووه یه‌كه‌م مانگی ده‌ستكردی جیهان، كه به ته‌كنۆلۆژیای 4K وێنه‌ی گۆی زه‌وی بگرێت.
وه‌ك له گرته ڤیدیۆیه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، مانگه میسرییه‌كه، وێنه‌ی ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست و ده‌ریای سووری به كوالێتییه‌كی به‌رز تۆمار كردووه.
مانگه ده‌ستكرده‌كه‌ی میسر، له لایه‌ن كۆمپانیای ئینیرگیای رووسییه‌وه درووستكراوه و تایبه‌ته به وێنه‌گرتنی رووی زه‌وی و مانگی شوباتی رابردوو له كازاخستانه‌وه ره‌وانه‌ی بۆشایی ئاسمان كراوه.