وردەکاری نوێ لەبارەی حەوتەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلم لە دهۆک

کوردستان24 سپۆنسەریی میدیایی فێستیڤاڵەکە دەکات

K24 – هه‌ولێر:

سبەی دووشەممە 09/09/2019، حەوتەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلم لە دهۆک بە سپۆنسەری میدیایی کوردستان24 دەستپێدەکات و تیایدا 112 فیلم لە 74 وڵاتی جیاوازەوە بەشدارییان پێکراوە.

چەند زانیارییەک لەبارەی فێستیڤاڵەکە و ئەجێندای هەشت رۆژی بەڕێوەچوونی:

فێستیڤاڵەکە ماوەی 8 رۆژ دەخایەنێت، 9 بۆ 16ی ئەیلوول.

کاتژمێر 5ی پاشنیوەڕۆ تاکو 7، رێوەڕەسمی کردنەوەی فێستیڤاڵەکە دەستپێدەکات و فەرشی سوور بۆ هونەرمەندان رادەخرێت.

فیلمی "کامیۆن" کە لەلایەن دەرهێنەری کوردی رۆژهەڵات، کامبۆزیا پارتۆڤی بەرهەم هاتووە، کاتژمێر 7:30 خولەک تاوەکو 9ی ئێوارە وەک فیلمی کردنەوەی فێستیڤاڵەکە لە هۆڵی کۆنفڕانسەکان نمایش دەکرێت.

زیاد لە 120 هونەرمەند لە هەر چوار پارچەی کوردستان و ئەوروپا و وڵاتانی عەرەبی بەشداردەبن و میوانداریی دەکرێن.

74 وڵات لە فێستیڤاڵەکە بەشدارن.

112 فیلم لە فێستیڤاڵەکە نمایش دەکرێن.

50 فیلمی کوردی لە فێستیڤاڵەکە بەشدارییان پێکراوە.

چوار جۆری فیلم نمایشدەکرێن: کورتە فیلم – فیلمی دۆکیومێنتەری- درێژە فیلم.

55 فیلم پێشبڕکێ بۆ وەرگرتنی خەڵاتەکان دەکەن.

لە فێستیڤاڵەکە تیشک دەخرێتە سەر ئەو فیلمە عەرەبیانەی لە ساڵی 1957 تاکو ئێستا بەرهەم هاتوون.

20 فیلمی عەرەبی نمایش دەکرێن.

لە چەند رۆژی بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵەکە، چەندین پانێڵ بۆ باسکردنی چەند تەوەرێکی سینەمایی ئەنجام دەدرێن.

فیلمەکان لە هۆڵی کۆنفرانسەکانی زانکۆی دهۆک و دهۆک سینماکس نمایش دەکرێن.

H.J