شه‌ڕ به‌رده‌وامه
K24 - سه‌رێكانی:
شه‌ڕى رووبه‌ڕوو له نێوان میلیشیا چه‌كدارییه‌كانی سه‌ر به توركیا و هه‌سه‌ده له سه‌رێكانی به‌رده‌وامه و فڕۆكه جه‌نگییه‌كانیش به ئاسمانی ناوچه‌كه‌دا ده‌سووڕینه‌وه.
په‌یامنێری وردستان 24 رایگه‌یاند، وێڕای به‌رده‌وامی شه‌ڕى رووبه‌ڕوو، فڕۆكه 3 فڕۆكه‌ی جه‌نگی توركیا به ئاسمانی ناوچه‌كه‌دا ده‌سووڕێنه‌وه و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ده‌وروبه‌ری سه‌رێكانی بۆردومان ده‌كه‌ن.
به‌هۆی بۆردومانیشه‌وه، وێستگه‌ی كاره‌بای باكووری قامیشلۆ له كار كه‌وتووه و چه‌ند گوللـه تۆپێكیش له ده‌ووربه‌ری شاره‌كه كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه.