قایمقامی سلێمانی بڕیارە قورسەكەی ئاشكرا دەكات
K24 - ھەولێر
ئاوات محه‌مه‌د، قایمقامی ناوەندی سلێمانی قورسترین بڕیاری خۆی لە كاركردن ئاشكرا دەكات.
لە میانی كۆبوونەوەیدا لەگەڵ لیژنە ھاوبەشەكانی سنووری قایمقامیەتی سلێمانی، ئاوات محه‌مه‌د ئاماژه‌ی رایگەیاند "له‌ماوه‌ی كاركردندا وه‌ك قایمقامی سلێمانی قورسترین بڕیار به‌لای ئێمه‌وه داخستن یان رووبه‌رووكردنه‌وه‌ی شوێنێكه به‌یاسا".
بەگوێرەی راگەیەندراوێكی قایمقامیەتی سلێمانی ئەمڕۆ ئاوات محه‌مه‌د، قایمقامی سلێمانی له‌گه‌ڵ لیژنه هاوبه‌شه‌كانی سنوری قایمقامیه‌تی سلێمانی كۆبووه‌تەوە و له كۆبونه‌وه‌كه‌دا رایگه‌یاندووە "پێویسته رۆژانه به‌پێی تایبه‌تمه‌ندی لیژنه‌كه و له‌سنوری قایمقامیه‌تی سلێمانی لیژنه‌كان سه‌ردانی دوكان و بازاڕه‌كان بكه‌ن، نوێنه‌ری فه‌رمانگه‌كانیش به‌پێی پسپۆڕیه‌كه‌ی خۆی پشكنین بۆ ئه‌وكاڵاوشمه‌ك و خزمه‌تگوزاریانه بكات پێشكه‌ش به‌هاووڵاتیان ده‌كرێت".
راشیگەیاندووە "به‌پێی ئه‌و راپۆرتانه‌ی لیژنه‌كان رۆژانه كاروچالاكیه‌كانی خۆیانی تێدا ده‌نوسن و پێشكه‌شی لیژنه‌ی باڵای قایمقامیه‌تی ده‌كه‌ن ده‌ركه‌وتووه به‌شێكی زۆری سه‌رپێچی دوكان و بازاڕ و شوێنه‌كان كه‌مته‌رخه‌می خاوه‌ن شوێنه‌كه وئه‌و كه‌سانه‌یه كاری تێداده‌كه‌ن نه‌ك چاوچنۆكی".
قایمقامی سلێمانی ئاماژەی بەوەشداوە "لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی له‌پێناو پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و سه‌لامه‌تی ته‌ندروستی هاوڵاتیان پێكهێنراوه تا له‌رێی لیژنه‌كانه‌وه قایمقامیه‌ت شوێنه‌كان پابه‌ند به‌مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن بكات نه‌ك سزادانی كاسبكاران و روبه‌روكردنه‌وه‌یان به‌یاسا".
ئاوات محه‌مه‌د، ئەوەی خستووەتەڕوو "له‌ماوه‌ی كاركردندا وه‌ك قایمقامی سلێمانی قورسترین بڕیار به‌لای ئێمه‌وه داخستن یان روبه‌روكردنه‌وه‌ی شوێنێكه به‌یاسا".