ئیداره‌ی پارێزگای نه‌ینه‌وا ته‌قه‌ی تێكه‌وت
K24- مووسڵ:
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دۆسیەی گەندەڵیی لە دژی 15 ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا دەکاتەوە، کە بەوە تۆمەتبار کراون, لە کاتی هەڵبژاردنی پارێزگاری نوێی نەینەوادا پارەیان وەك بەرتیل وەرگرتووە. ئەندامێکی لیژنەی دەستپاکیش لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت: "تا ئێستا هیچ بەڵگەیەك لە بارەی تۆمەتبارکردنی ئەو 15 ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا پێشکەش نەکراوە" و دەشڵێت: "تۆمەتبارکردنی ئەو ئەندامانە، تەنیا موزایەدەی سیاسییە".
له‌م باره‌یه‌وه سه‌یدۆ چه‌تۆ، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا ئاشكرای ده‌كات، بۆ لێپێچینه‌وه له‌و بابه‌ته، لێژنه‌یه‌كی تایبه‌ت پێك هێنراوه و راشده‌گه‌یه‌نێت، ناوی به‌شێك له ئه‌ندامانی كورد له‌ناو ئه‌و 15 كه‌سه‌دا هه‌یه.
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته، هه‌ندرێن دۆسكی، ئه‌ندامی لێژنه‌ی ده‌ستپاكیی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ڵێت: "تا ئێستا هیچ به‌ڵگه‌یه‌كیان به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتووه، كه پشتڕاستی بكاته‌وه ئه‌و 15 ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا به‌رامبه‌ر به ده‌نگدان به پارێزگاری نوێ، به‌رتیلیان وه‌رگرتووه" و ده‌شڵێت: "مه‌به‌ست له وروژاندنی ئه‌و بابه‌ته زیاتر بۆ موزایه‌ده‌ی سیاسی و ناوزڕاندنی ئه‌و ئه‌ندامانه‌یه".
دوای رووداوی نغرۆبوونی كه‌شتییه گه‌شتیارییه‌كه‌ی پارێزگای نه‌ینه‌وا له یه‌كه‌م رۆژی نه‌ورۆزی ئه‌مساڵدا، نه‌وفه‌ل حه‌مادی، پارێزگاری پێشووی ئه‌و شاره و هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی له كاره‌كانیان دوور خرانه‌وه و له رۆژی 13ی ئه‌م مانگه، به ده‌نگی 27 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا، مه‌نسوور مه‌رعید له‌ناو 40 كاندید، سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا و وه‌ك پارێزگاری نوێی نه‌ینه‌وا هه‌ڵبژێردرا، كه به گوێره‌ی قسه‌ی به‌شێك له په‌رله‌مانتارانی عێراق، به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژاردنی پارێزگاری نوێ، ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا به‌رتیلیان وه‌رگرتووه.
H.B