ناسنامه له 45 ههزار منداڵی خێزانه داعشهكان سهندراوهتهوه
K24 – ههولێر:
بە سەدان منداڵ و خێزان، بە بیانووی هەبوونی پەیوەندی بە چەکدارانی داعش، بەڵگەنامەی فەرمی، ناسنامەی باری کەسێتیان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لێ سەندراوەتەوە و لە کەمپەکاندا بە دەست چەندین نەخۆشییەوە دەناڵێنن.
هێزە ئەمنییەکان رێگە نادەن بە مەبەستی چارەسەریی بچنە دەرەوەی کەمپەکان.
گوتەبێژی ئەنجومەنی پەنابەرانی نەرویج رایگهیاند، ژمارەی ئەو منداڵانەی ناسنامەی باری کەسێتیان نییە، بە زیاتر لە 45 هەزار منداڵ مەزەندە دهكرێن.
روونیشی كردهوه، ئەو حاڵەتە مهترسیداره بۆ سەر داهاتووی منداڵەکان و پرسی ئاسایش لە عێراقدا.