ڤیان لە دیلی دەستی داعش بۆ ئامێزی خۆشەویستەکەی

پەیامنێرێکی کوردستان24 لەگەڵ کچە رزگاربویەکی دەستی داعش هاوسەرگیری کرد

K24 – هه‌ولێر:

ماهیر شنگالی، پەیامنێری کوردستان24 لە شنگال، لەگەڵ کچە ئێزدییەکی رزگاربووی دەستی داعش هاوسەرگیری کرد.

ماهیر لە بارەی هەڵبژاردنی هاوسەرەکەی، ڤیان، دەڵێت: "بەر لە چوار ساڵ بڕیارمدا کچێکی رزگاربووی دەستی داعش بخوازم تاکو بتوانم لانی کەم  یارمەتی قوربانییەکی دەستی داعش بدەم".

ڤیان پار ساڵ لە دەستی چەکدارانی داعش رزگارکرا و دواتر پێکەوە لەگەڵ ماهر پەیوەندی خۆشەویستییان بەست.

ماهیر، ژیانی هاوبەشی لەگەڵ خۆشەویستەکەی درووست دەکات و دڵخۆشە بەوەی هاوژینی خۆی دۆزیوەتەوە و بڕیاریانداوه‌ به‌ یه‌كه‌وه‌ ژیانێكی نوێ ده‌ستپێبكه‌ن.

H.J