ڤیدیۆی چرکە ساتی بۆردومانی هاووڵاتیانی سەرێ کانی بڵاوکرایەوە
K24 – ههولێر:
ڤیدیۆی چرکە ساتی بۆردومانی هاووڵاتیانی مەدەنی لە سەرێ کانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە.
ئەم ژمارە هاووڵاتییە، ویستیان دژی راگەیاندنی جەنگ لە لایەن تورکیاوە خۆپیشاندانێک ئەنجام بدەن، بەڵام فڕۆکەکانی تورکیا کردنیە ئامانج و زیاد لە 100 هاووڵاتی شەهید و برینداربوون.
ئەم هێرشەی تورکیا بووە هۆی ئەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان تورکیا بە ئەنجامدانی تاوانی جەنگ تۆمەتبار بکات.
H.J