كەشناسی: بارانبارین بەردەوام دەبێت
K24 - ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ھەور و باراناوی دەبێت، لە ھەندێك كات ھەورەتریشقە دەبێت. بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر 18 و سلێمانی 15 و دھۆك 16، لە كەركووك بەرزترین پلەی گەرما 19 پلەی سیلیزی دەبێت.
لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، لە بەرەبەیانی رۆژی ھەینی نمەباران بێت و پاشان ئاسمان دەگۆڕێت بۆ نیمچە ھەور.