به ڤیدیۆ.. له به‌غدا به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق رفێندرا
K24 – هه‌ولێر:
له شاری به‌غدا، ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراو، به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراقیان له ناوچه‌ی جادریه‌ی شاره‌كه رفاند.
دیمه‌نی رووداوه‌كه له رێی كامێرای چاودێرییه‌وه تۆمار كراوه و ده‌رده‌كه‌وێت، ژماره‌یه‌ك چه‌كدار له دوو ئۆتۆمبێل داده‌به‌زن و له‌سه‌ر شه‌قامێكی گشتیی ناوچه‌ی "جادرییه"، به‌رپرسێكی پله باڵای وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌ڕفێنن.
وه‌ك له ڤیدیۆكه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، پاسه‌وانه‌كانی به‌رپرسه‌كه هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كیان نابێت و هیچ هه‌وڵێك ناده‌ن بۆ رزگاركردنی به‌رپرسه‌كه‌یان له ده‌ست رفێنه‌ره‌كان.