تاقیكردنه‌وه‌كانی به‌كالۆریا بازاڕی هێدفۆنی قه‌ده‌غه‌كراو گه‌رم ده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
دیارده‌ی دانانی هێدفۆنی قه‌ده‌غه‌كراو بۆ ئه‌زموونه‌كان، ساڵانه له هه‌رێمی كوردستان دووباره ده‌بێته‌وه، هه‌رچه‌نده وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و هێزه ئه‌منییه‌كان چه‌ندین رێكاریان گرتووه‌ته به‌ر بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ئه‌و دیارده‌یه، به‌ڵام تا ئێستا نه‌توانراوه به ته‌واوی بنبڕ بكرێت.
له به‌دواداچوونێكی كوردستان24 بۆ ئه‌و بابه‌ته، ده‌رده‌كه‌وێت كه له رێگه‌ی په‌یجی تۆڕە كۆمه‌ڵایه‌تییەكانه‌وه، به شێوه‌یه‌كی ئاشكرا مامه‌ڵه به‌و هێدفۆنه قه‌ده‌غه‌كراوا‌نە ده‌كرێت.
كوردستان24 له رێگه‌ی په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی بازرگانیی به هێدفۆنی قه‌ده‌غه‌كراو ده‌كات و رده‌كاریی زیاتر ده‌خاته‌ڕوو.
له ساڵانی رابردوودا چه‌ندین حاڵه‌تی له‌و شێوه‌یه له پارێزگاكاندا هه‌بوو، به گوته‌ی توێژه‌رانی كۆمه‌ڵایه‌تی بێت، ده‌بێت رێگریی له دانانی ئه‌و هێدفۆنه قه‌ده‌غه‌كراوه‌نه بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ریی نه‌رێنیی له‌سه‌ر قوتابیان دروست نه‌كه‌ن و قورسترین سزا به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌دا بسه‌پێندرێت، كه مامه‌ڵه به‌و ئامێرانه ده‌كه‌ن.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه، هه‌ردی مه‌عرووف، به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌زموونه‌كان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ئه‌زموونه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، له میانی به‌شداریكردنی له (ژووری هه‌واڵ)ـی كوردستان24دا، رایگه‌یاند،سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كانیان خستووه‌ته‌گه‌ڕ و ته‌نانه‌ت هێڵه‌كانی ئینته‌رنێتیش له كاتی تاقیكردنه‌وه‌كاندا راده‌گرن، به‌ڵام هێشتا نه‌یانتوانیوه ئه‌و دیارده‌یه بنبڕ بكه‌ن.