ئه‌وروپا له‌سه‌ر هێرشه‌كه‌ی توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان هاته ده‌نگ
K24- هه‌ولێر:
وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌رامبه‌ر به كرده سه‌ربازییه‌كه‌ی توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان، هاتنه ده‌نگ و چه‌ندین وڵاتی ئه‌و یه‌كێتییه له به‌یاننامه‌ی جیاوازدا به توندی ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشه ده‌كه‌ن و بڕیاره یه‌كێتی ئه‌وروپاش هه‌ڵوێسته فه‌رمییه‌كه‌ی له به‌یاننامه‌یه‌كدا رابگه‌یه‌نێت و ئه‌و هه‌نگاوه‌ی توركیا به توندی شه‌رمه‌زار بكات.
یێنس ستۆڵتنبێرگ، ئه‌مینداری گشتیی هاوپه‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی ناسراو به "ناتۆ" گوتی: ئه‌و هیواخوازه ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كه‌ی توركیا له سووریا به وردی و گونجاوی ئه‌نجام بدرێت.
ستۆڵتنبێرگ جه‌ختیشی كرده‌وه، "توركیا رایگه‌یاندووه، كه ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌یان له باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا سنووردار ده‌بێت" و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "گرنگ ئه‌وه‌یه سه‌قامگیری ناوچه‌كه له‌مه زیاتر ئاڵۆز نه‌كرێت".
لای خۆشیه‌وه ئیمیلی دۆ مونشالان، وه‌زیری كاروباری یه‌كێتی ئه‌وروپا رایگه‌یاند، فه‌ره‌نسا، به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیا داوای كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تییان كردووه، به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی هێرشی توركیا بۆ سه‌ر باكووری سووریا.
دۆ مونشالان له‌به‌رده‌م لێژنه‌ی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا گوتیشی: ئه‌و سێ وڵاته به نیازی ده‌ركردنی به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شن، كه تێیدا به توندی هێرشه‌كه‌ی توركیا شه‌مره‌زار بكه‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا رێككه‌وتنێك ده‌كه‌ن و دوای ئه‌وه‌ی ته‌واوی وڵاتانی ئه‌وروپا واژووی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن، به‌یاننامه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ له‌وباره‌یه‌وه ده‌رده‌كه‌ن و هه‌ڵوێستی خۆیان له باره‌ی ئه‌و ره‌فتاره‌ی توركیا راده‌گه‌یه‌نن.
لای خۆشیه‌وه جان كلۆد یۆنكه‌ر، سه‌رۆكی كۆمسیۆنی ئه‌وروپا داوای له توركیا كرد، دان به‌خۆیدا بگرێت و كرده سه‌ربازییه‌كه‌ی له باكووری سووریا بوه‌ستێنێت.
ئه‌م گوتانه‌ی یۆنكه‌ر له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی ئه‌وروپا هاتوون و گوتی: "توركیا له سنووره‌كانی ده‌ترسێت و ده‌بێت ئێمه‌ش ئه‌وه بزانین.. به‌ڵام داوا له ئه‌نقه‌ره و لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی شه‌ڕ ده‌كه‌م، دان به‌خۆیاندا بگرن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ئه‌گه‌ر پلانی توركیا بۆ دامه‌زراندنی ناوچه‌ی ئارام بێت، ئه‌وا پێویسته ئه‌نقه‌ره وا بیر نه‌كاته‌وه كه یه‌كێتی ئه‌وروپا هیچ خه‌رجییه‌ك بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ته‌رخان ده‌كات".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه هایكۆ ماس، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا به توندی هێرشی توركیای بۆ سه‌ر باكووری سووریا شه‌رمه‌زار كرد و دووپاتیكرده‌وه، "ئه‌و كرده سه‌ربازییه‌ی توركیا گرژییه‌كانی ناوچه‌كه زیاتر ده‌كات و سه‌قامگیری ناوچه‌كه ده‌خاته مه‌ترسی و یارمه‌تی دووباره گه‌ڕانه‌وه و چالاكبوونه‌وه‌ی داعش ده‌دات".
ماس گوتیشی: "پێشبینی ده‌كرێت ئه‌و هێرشه‌ی توركیا ببێته هۆی كاره‌ساتێكی نوێ و گه‌وره‌ی مرۆیی و سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی شه‌پۆلێكی دیكه‌ی په‌نابه‌ران".
هاوكات جۆزیبی كۆنتی، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیتاڵیاش ئیدانه‌ی كرده سه‌ربازییه‌كه‌ی توركیای بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان كرد و دووپاتیكرده‌وه، ئه‌و هه‌نگاوه‌ی توركیا سه‌قامگیری ناوچه‌كه ئاڵۆز ده‌كات و زیانی گه‌وره‌ش به خه‌ڵكی سڤیل ده‌گه‌یه‌نێت.
H.B