ئێران هیوادارە پەیوەندیی نێوان هەولێر و تاران بەهێزتر بکرێت

ئێران پیرۆزبایی لە مەسرور بارزانی دەکات

K24 – هه‌ولێر:

ئێران هیوادارە پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان پەرە پێ بدات و پەیوەندیی نێوان هەولێر و تاران بەهێزتر بکرێت.

ئیرەج مەسجدی، باڵیۆزی ئێران لە بەغدا پیرۆزبایی لە مەسرور بارزانی كرد، بە بۆنەی راسپاردنی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ و هیواخوازە لە ماوەی کابینەی مەسرور بارزانیدا، هەولێر و تاران لەسەر ئاستی جیاوازدا پەرە بە پەیوەندییەکانیان بدەن.

دوێنێ چوارشەممە 12/06/2019، لەلایەن سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە، مەسرور بارزانی مەرسوومی هەرێمی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ بۆ دەرکرا و دەبێت لە ماوەی 30 رۆژ لە رۆژی دەرچوونی مەرسوومەکە، بۆ پەسەندکردنی، مەسرور بارزانی کابینەکەی پێشکەش بە پەرلەمانی کوردستان بکات.

IRNA

H.J