رووسیا: هێرشەکانی تورکیا دەبنە هۆی سەرهەڵدانەوەی داعش

مۆسکۆ هۆشداریی دەدات

K24 – هه‌ولێر:

جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا رایگەیاند هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر سووریا هاوکار دەبن بۆ سەرهەڵدانەوەی داعش.

ئۆلیگ سیرومۆلۆتۆڤ، جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا هۆشداری لەبارەی بەردەوامی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر باکووری رۆژهەڵاتی سووریا دەدات و دەڵێ هێرشەکانی تورکیا هاوکارن بۆ سەرهەڵدانەوە و بەهێزبوونەوەی چەکدارانی داعش.

جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا بوونی هێزەکانی ئەمریکاشی لە کێڵگە نەوتییەکانی سووریا بە هەنگاوێکی وێرانکەر دانا و داواش دەکات گفتوگۆ لە نێوان مۆسکۆ و واشنتن لەوبارەیەوە هەبێت.

پێشتر ئەمەریکاش هەمان هەڵوێستی لەوبارەوە هەبووە و هێرشەکانی تورکیای بە هۆکارێک بۆ گەشەکردنەوەی داعش لە سووریا وەسفکرد.

Sputnik

 H.J