ووهان.. ئه‌و شاره 11 ملیۆنییه‌ی به‌هۆی كۆرۆنا داخرا
K24 - هه‌ولێر:
ووهان، شارێكی 11 ملیۆنییه و ده‌كه‌وێته رۆژهه‌ڵاتی چین، سه‌ره‌تا ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، كه به (نۆڤاڵ كۆرۆنا ڤایرۆس) ناسراوه، له‌وێ ده‌ركه‌وت و یه‌كه‌م حاڵه‌ته‌كان له‌و شاره تۆمار كراون.
دوای زیادبوونی حاڵه‌ته‌كانی نه‌خۆشی، ده‌سه‌ڵاتدارانی چین بڕیاریاندا شاره‌كه به ته‌واوه‌تی به دنیای ده‌ره‌وه‌دا دابخه‌ن و به هیچ شێوه‌یه‌ك هاتووچۆ له ده‌ره‌وه بۆ شاره‌كه نه‌كرێت.
به گوێره‌ی میدیا فه‌رمییه‌كانی چین، هاتووچۆی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه پێویسته هاتووچۆ بكه‌ن به ئاگاداری به‌رپرسان ده‌بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌بێت مه‌رجه‌كانی خۆپارێزی به‌رامبه‌ر به ڤایرۆسه‌كه به ته‌واوه‌تی ره‌چاو كردبێت.
ئه‌گه‌رچی تا ئێستا به ته‌واوه‌تی نه‌سه‌لمێنراوه سه‌رچاوه‌ی ڤایرۆسه‌كه چییه، به‌ڵام هه‌ندێك باس له‌وه ده‌كه‌ن، كه له رێگه‌ی شه‌مشه‌مه كوێره و ماری كۆبرایه، هه‌ندێك توێژینه‌وه‌ش ده‌ڵێن خواردنی ده‌ریایی و به‌شێكیش ده‌ڵێن كه ئاژه‌ڵه كێوییه‌كانن.
هه‌ربۆیه وه‌ك رێكاری سه‌ره‌تاییه، ده‌سه‌ڵاتدارانی چین، ته‌واوی فرۆشگای خواردنه ده‌ریاییه‌كانیان داخست، ئینجا هۆشداریان به خه‌ڵكدا بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان له تووشبوون به نه‌خۆشییه‌كه بپارێزن، كه تا ئێستا ئێستا چاره‌سه‌ر و پێكوت (ڤاكسینی تایبه‌ت) بۆ نه‌خۆشییه‌كه نییه، ته‌نها ده‌رمانی تایبه‌تی ئه‌نلفۆنزا و هه‌ڵامه‌ت نه‌بێت.
به گوێره‌ی ئاماره فه‌رمییه‌كان، تا ئێستا 81 حاڵه‌تی مردن به نه‌خۆشییه‌كه تۆماركراوه و زیاتر له 2800 كه‌سیش تووشبوونه. هاوكات له 14 وڵاتی دیكه‌ش حاڵه‌تی نه‌خۆشییه‌كه تۆماركراوه، كه دوایین وڵات، ئه‌ڵمانیا بوو.
ئ. م