K24 – هه‌ولێر:
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا رایگەیاند، له ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات و چڵه زه‌یتوون رێگه‌یان له كردنه‌وه‌ی رێڕه‌وێكی "تیرۆرستی" گرتووه و به ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ندیل و مه‌خموور و شنگالیش رێگە لەرێڕه‌وی "تیرۆریی" له رۆژهه‌ڵات ده‌گرن.
لە پێشکەشکردنی وتارێک لە بارەی کڕینی سیستمی دژە فڕۆکە و مووشەکی ئێسS-400ی رووسی، ئەردۆغان لە بارەی جەنگی سوپای تورکیا و پەکەکە رایگەیاند: "وه‌ك ده‌زانن ئۆپه‌راسیۆنی چنگ و چنگ-2 له ئێستادا سه‌ركه‌وتووانه به‌رده‌وامه. باوه‌ڕم وایه له كۆتایی ئه‌م قۆناغه‌دا سه‌رچاوه‌یه‌كی مه‌ترسی به‌ناوی قه‌ندیل نامێنێت".
رشیگەیاند: "پەکەکە له شنگال هه‌وڵیاندا جێگره‌وه‌ی قەندیل دروست بكه‌ن. ئێستا ئه‌وێش پاككراوه‌ته‌وه. نه‌یانتوانی له‌مه‌شدا سه‌ربكه‌ون".
لەبارەی کڕینی سیستمە رووسییەکەش، سەرۆکی تورکیا دەڵێت، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمەریکا دەتوانێت چارەسەرێکی مام ناوەندی بۆ کێشەکە بدۆزێتەوە و رێگری لە سزاکانی ئەمەریکا بۆ سەر تورکیا بکات.
Anadolu
H.J
نەخشەی ماڵپەر | سیاسەتی پاراستنی نهێنییەکان | دەربارەی ئێمە | پەیوەندیی | هەلی کار