خانمێک پێش خستنە گەراج ئۆتۆمبێلەکەی دەپێوێت

ڤیدیۆکەی ملیۆنەها بینەری هەبووە و نازناوی "هۆشیارترین شۆفێری" لێ نراوە

K24 – هه‌ولێر:

ژنێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نازناوی "هۆشیارترین شۆفێری" پێدراوە بەوەی مەترپێو بەکاردەهێنێت بۆ راگرتنی ئۆتۆمبێلەکەی لە گەراج.

وەک ئەوەی لە گرتە ڤیدیۆیەک دەرکەوتووە، خانمەکە لە گەراجێکی شاری شێنژێن لە چین دەیەوێت ئۆتۆمبێلێک لە گەراجێکی جەنجاڵ رابگرێت، بەڵام بۆ ئەوەی دڵنیا بێت کە ئۆتۆمبێلەکەی بە سەلامەتی رادەگرێت، شوێن و ئۆتۆمبێلەکەی دەپێوێت.

بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی دەیلی مەیل، ڤیدیۆی ئەو خانمە، لە کەمتر لە یەک رۆژدا، 10 ملیۆن بینەری لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان تێپەڕاندووە.

H.J