سه‌ره‌ڕای كێشه له بزوێنه‌ره‌كه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی عێراقی ده‌یه‌وێت هه‌ڵبفڕێت
K24 - هه‌ولێر:
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی عێراقی كێشه‌ی ته‌كنیكی له بزوێنه‌ره‌كه‌ی هه‌یه، به‌ڵام وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت كاپتنی فڕۆكه‌كه سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ڵبفڕێت و گه‌شته‌كه‌ی ده‌ستپێبكات.
به گوێره‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، ده‌رده‌كه‌وێت، سه‌رنشینانی فڕۆكه‌كه داوا ده‌كه‌ن فڕۆكه‌كه رابگیرێت و گه‌شته‌كه‌یان ده‌ستپێنه‌كه‌ن.
وه‌ك باسیش ده‌كرێت، رووداوه‌كه له فڕۆكه‌خانه‌ی ئیستانبول بووه و گه‌شتی گه‌ڕانه‌وه بووه بۆ به‌غدا، سه‌رنشینانیش ترسیان لێنیشتووه و ده‌ڵێن: "ژیانی هه‌موومان له مه‌ترسیدایه، تكایه ده‌رگاكان بكه‌نه‌وه".
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كرێت، كه به‌هۆی كێشه‌ی بزوێنه‌ره‌وه، فڕۆكه‌كه نزیكه‌ی كاتژمێرێك له‌سه‌ر فڕگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كه رۆیشتووه، به‌ڵام نه‌یتوانیوه هه‌ڵبفڕێت.
یه‌كێكیش له سه‌رنشینان گرته ڤیدیۆییه‌كه‌ی تۆماركردووه و دوای راگرتنی فڕۆكه‌كه و دابه‌زینییان، ڤیدیۆكه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكردووه‌ته‌وه.
تا ئێستاش ده‌سته‌ی فڕۆكه‌وانی شارستانی عێراق، هیچ ورده‌كاریی و راگه‌یه‌ندراوێكی له باره‌ی رووداوه‌كه بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه.
ئ. م