پێشمه‌رگه ئۆپراسیۆنی ده‌ستپێكرد
K24 – هه‌ولێر:
له كاتژمێر 5:00 ی به‌یانی ئه‌مڕۆوه هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له میحوه‌ره‌كانی خازر و گوێر ئۆپراسیۆنێكیان بۆ سه‌ر چه‌كدارانی داعش ده‌ستپێكردووه.
ئۆپراسیۆنه‌كه بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی زیاتر له "10" گوند و ناوچه‌یه له هه‌ر دوو میحوه‌ره‌كه، و به‌سه‌رپه‌رشتی راسته‌وخۆی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه ده‌چێت.
پێشڕه‌وییه‌كانی پێشمه‌رگه به‌رده‌وامه و تا ئێستا توانیوویانه گونده‌كانی "قه‌رقه‌شه" و "ئه‌بزه‌غ" كۆنترۆڵ بكه‌ن.
ئه‌و ناوچه‌یه‌ی ئۆپراسیۆنه‌كه‌ی تێدا به‌ڕێوه ده‌چێت ژماره‌یه‌ك گوندیان توركمانی شیعه مه‌زهه‌بن" و ماوه‌ی دوو ساڵه له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه داگیركراوون.
له‌م ئۆپراسیۆنه‌دا فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به‌شدارن و له ئاسمانه‌وه پاڵپشتی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن، و ئێستا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له هه‌ردوو میحوه‌ره‌كه‌وه زیاتر له موسڵ نزیك بوونه‌ته‌وه.
پێشڕه‌وییه‌كانی پێشمه‌رگه به‌رده‌وامه و به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان تا ئێستا پێشمه‌رگه‌كان سه‌لامه‌تن و زه‌ره‌ر و زیان به‌ر چه‌كدارانی داعش كه‌وتووه.
كوردستان 24 به به‌رده‌وامی سه‌ركه‌وتنه‌كانی پێشمه‌رگه رووماڵ ده‌كات و زانیارییه‌كانی به‌ره‌كانی شه‌ڕ بۆ بینه‌ر و خوێنه‌ر و بیسه‌رانی ده‌گوازێته‌وه.