عێراق و چین هه‌شت هه‌شت رێككه‌وتنی ئابووری واژوو ده‌كه‌ن

سەرۆك وەزیرانی عێراق بە سەردانێك روو لە پەكین ده‌كات

K24 – هه‌ولێر:

لە پەراوێزی سەردانەكەی عادل عەبدولمەھدی بۆ پەكین، لە پلاندایە 8 رێككەوتنی گەورە لەگەڵ چین واژوو بكات.

بڕیاره‌ له‌ كۆتایی ئەم مانگەدا، عادل عەبدولمەھدی سەرۆك وەزیرانی عێراق بە سەردانێك روو لە پەكین بكات و بەنیازە 8 رێككەوتنی گەورە لەگەڵ پەكین واژوو بكات، كە پەیوەندیان بە پڕۆژەكانی ژێرخانی ئابووری عێراقه‌وه‌ هه‌یه‌.

ھاوكات چین خواستی خۆی بۆ كاركردن لە سەرجەم بوارە ئابوورییە جیاجیاكانی عێراقدا بەتایبەتی بواری نەوت و گاز و ژێرخانی بنەڕەتی ده‌ربڕیوه‌.

ساڵی رابردوو ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عێراق و چین گەیشتە 30 ملیار دۆلار و ساڵانە بەرێژەی سەدا 10 زیاد دەبێت و ئەو سەردانەی عادل عەبدولمەھدی بە دەستپێكی قۆناغێكی نوێی ئابووری و بازرگانی و وەبەرھێنان ھەژماردەكرێت لە نێوان عێراق و چیندا.