ژماره‌ی ده‌نگ و كورسی لایه‌نه‌ كوردییه‌كان له‌ كوردستان 24 بخوێنه‌وه‌

ژماره‌ و ئه‌نجامه‌كان، به‌رایی و سه‌ره‌تایین و گۆڕانكارییان به‌سه‌ردا دێت

K24 - هه‌ولێر:

به‌ گوێره‌ی ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌كان، كه‌ له‌لایه‌ن كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ژماره‌ی ده‌نگ و كورسی لایه‌نه كوردییه‌‌كان، له‌ هه‌ڵبژاردنی خوولی چواره‌می ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، نزیكه‌ی 1 ملیۆن و 633 هه‌زار و 894 ده‌نگه‌، به‌م شێوه‌یه‌ش، به‌ گوێره‌ی ئه‌نجامی به‌رایی،ژماره‌ی كورسییه‌كان ده‌گاته‌ 58 كورسی.

هه‌ر یه‌كێك له‌ حزبه‌ كوردستانییه‌كانیش، كۆی ده‌نگ و كورسییه‌كانییان به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت:

پارتی دیموكراتی كوردستان، 693 هه‌زار و 522 ده‌نگ، 26 كورسی.

یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، 328 هه‌زار و 664 ده‌نگ، 15 كورسی.

بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، 182 هه‌زار و 286 ده‌نگ، 6 كورسی.

هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری، 111 هه‌زار و 33 ده‌نگ، 2 كورسی.

یه‌كگرتووی ئیسلامی، 93 هه‌زار و 960 ده‌نگ، 2 كورسی.

كۆمه‌ڵی ئیسلامی، 84 هه‌زار و 993 ده‌نگ، 3 كورسی.

نه‌وه‌ی نوێ، 139 هه‌زار و 436 ده‌نگ، 4 كورسی.

به‌ گوێره‌ی كۆمیسیۆنی باڵا، ئه‌وه‌ی ئێستا راگه‌یه‌ندراوه‌، ئه‌نجامی به‌رایی و سه‌ره‌تایین و به‌ زیادكردنی ده‌نگی ده‌ره‌وه‌، ده‌نگدانی تایبه‌ت و ئاواره‌كانیش، گۆڕانكاری به‌سه‌ر داتا و ژماره‌كاندا دێت.

ا. م