گرینگ‌ترین ئه‌و رووداوانه‌ی له مێژووی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌فریقا روویداوه
كامه‌ران پاڵانى (به‌شی دووه‌م)
له به‌شی یه‌كه‌مدا باسی بیرۆكه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م پاڵه‌وانێتیه و پاڵه‌وانه‌كانی پێشوومان تاكو ساڵی 1998 كرد وئێستاش به‌شی دووه‌م و كۆتایی ده‌خه‌ینه ڕوو:-
پاڵه‌وانێتی 1990 له وڵاتی جه‌زائیر به‌ڕێوه چوو، هه‌ڵبژارده‌ی جه‌زائیر بۆ جاری یه‌كه‌م له مێژوویدا بوو به پاڵه‌وانی جامه‌كه.
وڵاتی سه‌نیگال میوانداريی پاڵه‌وانێتی 1992 كرد، هه‌ڵبژارده‌ی كۆتدیڤوار بۆ جاری یه‌كه‌م له مێژوویدا بوو به پاڵه‌وانی جامه‌كه.
پاڵه‌وانێتی 1994 له وڵاتی تونس به‌ڕێوه چوو، هه‌ڵبژارده‌ی نه‌یجیریا بوو به پاڵه‌وانی جامه‌كه.
پاڵه‌وانێتی 1996 بۆ یه‌كه‌م جار، پاش گۆرانكاری له سیستمی به‌ڕێوه بردنی وڵات‌دا، ڕووخانی ده‌سه‌ڵاتی جیاكاری ره‌گه‌زی و هاتنه سه‌ر ته‌ختی ده‌سه‌ڵاتێكی دیموكراتی، وڵاتی ئه‌فریقای باشوور به‌شداری جامی وڵاتانی ئه‌فریقای كرد و جامه‌كه‌ی تێدا به‌ڕێوه چوو و نازناوه‌كه‌شی برده‌وه.
وڵاتی بۆركینا فاسوو میوانداریی پاڵه‌وانێتی 1998 كرد، هه‌ڵبژارده‌ی میسر بوو به پاڵه‌وانی جامه‌كه.
پاڵه‌وانێتی 2000 بۆ یه‌كه‌م جار له دوو وڵات به‌ڕێوه چوو، كه هه‌ردوو وڵاتی (غانا و نێجیریا) میوانداریی پاڵه‌وانێتییه‌كه‌یان كرد، هه‌ڵبژارده‌ی كامیرۆن پاش سه‌ركه‌وتنی له یاری كۆتایی به‌سه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی نه‌یجیریا بوو به پاڵه‌وانی جامه‌كه.
وڵاتی مالی میوانداریی پاڵه‌وانێتی 2002 كرد، هه‌ڵبژارده‌ی كامیرۆن بۆ جاری چواره‌م له مێژوویدا بوو به پاڵه‌وانی جامه‌كه.
پاڵه‌وانێتی 2004 له وڵاتی تونس به‌ڕێوه چوو، هه‌ڵبژارده‌ی تونس بۆ یه‌كه‌م جار له مێژوویدا بوو به پاڵه‌وانی جامه‌كه.
وڵاتی میسر میوانداری پاڵه‌وانێتی 2006 كرد، هه‌ڵبژارده‌ی فیرعه‌ونه‌كان به ڕاهێنه‌رایه‌تی حه‌سه‌ن شه‌حاته بوو به پاڵه‌وانی جامه‌كه.
پاڵه‌وانێتی 2008 له وڵاتی غانا به‌ڕێوه چوو، هه‌ڵبژارده‌ی میسر بوو به پاڵه‌وانی جامه‌كه.
وڵاتی ئۆگه‌ندا میوانداریی پاڵه‌وانێتی 2010 كرد، هه‌ڵبژارده‌ی میسر بۆ جاری سێ یه‌م له‌سه‌ر یه‌ك بوو به پاڵه‌وانی جامه‌كه، ریكۆردێكی مێژوویی تۆماركرد به‌وه‌ی یه‌كه‌م هه‌ڵبژارده‌ی كه بۆ سێ جار له‌سه‌ر یه‌ك ببێته پاڵه‌وانی جامه‌كه.
پاڵه‌وانێتی 2012 له هه‌ردوو وڵاتی گابۆن و گینیای ئیستوایی به‌ڕێوه چوو، هه‌ڵبژارده‌ی زامبیا بۆ یه‌كه‌م جار له مێژوویدا بوو به پاڵه‌وانی جامه‌كه.
پاڵه‌وانێتی 2013 له وڵاتی ئه‌فریقای باشوور به‌ڕێوه چوو، هه‌ڵبژارده‌ی نه‌یجیریا بوو به پاڵه‌وانی جامه‌كه.
بڕیار بوو وڵاتی مه‌غریب میوانداری پاڵه‌وانیتی 2015 بكات، به‌ڵام به‌هۆی ڤایرۆسی ئیبۆلا كه له كیشوه‌ری ئه‌فریقیا به‌ربڵاو بوو، ده‌سه‌ڵاتدارانی مه‌غریب ره‌تیان كرده‌وه كه میوانداری جامه‌كه بكه‌ن، هه‌ربۆیه یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌فریقا بریاریدا به دوورخستنه‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی مه‌غریب له پاڵه‌وانێتیه‌كه و وڵاتی گینیای ئیستیوائی ده‌ستنیشان كرد بۆ به‌ڕێوه‌بردنی پاڵه‌وانێتییه‌كه.
هه‌ڵبژارده‌ی كۆتدیڤوار پاش سه‌ركه‌وتنی له یاری كۆتایی به‌سه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی نه‌یجیریا، بوو به پاڵه‌وانی جامه‌كه.
پاڵه‌وانێتی 2017 له وڵاتی گابۆن به‌ڕێوه چوو، هه‌ڵبژارده‌ی كامیرۆن پاش بردنه‌وه‌ی به ئه‌نجامی ( 2- 1) گۆڵ له هه‌ڵبژارده‌ی میسر، بوو به پاڵه‌وانی جامه‌كه.
پاڵه‌وانانی مێژوویی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌فریقا
- هه‌ڵبژارده‌ی میسر، 7 ناسناو
- هه‌ڵبژارده‌ی كامیرۆن، 5 ناسناو
- هه‌ڵبژارده‌ی غانا، 4 ناسناو
- هه‌ڵبژارده‌ی نه‌یجیریا، 3 ناسناو
- هه‌ڵبژارده‌ی كۆتدیڤوار، 2 ناسناو
- هه‌ڵبژارده‌ی كۆنگۆی دیموكرات، 2 ناسناو
- هه‌ڵبژارده‌ی تونس، 1 ناسناو
- هه‌ڵبژارده‌ی زامبیا، 1 ناسناو
- هه‌ڵبژارده‌ی باشووری ئه‌فریقیا، 1 ناسناو
- هه‌ڵبژارده‌ی جه‌زائیر 1 ناسناو
- هه‌ڵبژارده‌ی مه‌غریب 1 ناسناو
- هه‌ڵبژارده‌ی سودان 1 ناسناو
- هه‌ڵبژارده‌ی كۆنگۆ 1 ناسناو
- هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌سیوبیا 1 ناسناو