یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزان دیار دەكرێت

لیژنەی باڵا لە كۆبوونەوەیەكدا بڕیار دەدات

K24 - ھەولێر

ئەمڕۆ لیژنەی باڵا لە دیوانی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی كۆدەبێتەوە و دوا بڕیار لەسەر دیاركردنی یەكەمین رۆژی جەژنی رەمەزان دەدات.

لیژنەی بینینی مانگ لە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی ھەرێمی كوردستان، پێشتر لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كردبوو، كە ئەمڕۆ دووشەممە 3/6/2019، بە مەبەستی دیاركردنی یەكەمین رۆژی جەژن، لیژنەی باڵا لە دیوانی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی كۆ دەبێتەوە و دوا بڕیار لەسەر دیاركردنی یەكەمین رۆژی جەژن دەدەن".

لەو راگەیەندراوەدا ئاماژە بەوەش كراوە: "لیژنەی باڵای بینینی مانگ، پشت بە راوبۆچوونی ھیچ كەس و لایه‌نیكی تری وڵاتان و دەزگاكانی فەلەكی نابەستێ".

 ھ.م