ته‌نیا خاڵێكی ناكۆك له‌نێوان پارتی و یه‌كێتیدا ماوه
K24- سلێمانی:
ئه‌مشه‌و دوای كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ شاندی دانوستانكاری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان له گه‌ڵ كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی، جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له شاری سلێمانی كۆبوونه‌وه.
دیار جه‌مال، په‌یامنێری كوردستان 24 له شاری سلێمانی رایگه‌یاند، كۆبوونه‌وه‌كه له‌ماڵی كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی به‌ڕێوه‌چوو، مه‌به‌ست له‌و كۆبوونه‌وه‌یه بۆ ئه‌وه بوو پارتی دوا رای یه‌كێتی بزانێت، ئاخؤ له كۆبوونه‌وه‌ی ناوخۆدا یه‌كێتی چ بڕیارێكی داوه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌رچاوروونییان هه‌بێت، تا بتوانن سبه‌ی جارێكی دیكه له‌گه‌ڵ یه‌كێتی كۆببنه‌وه.
په‌یامنێری كوردستان 24 ئاشكراشیكرد، به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، تاكه خاڵی ناكۆك له نێوان پارتی و یه‌كێتی ته‌نیا له‌سه‌ر پۆستی پارێزگاری كه‌ركووكه و ئه‌گه‌ر له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مشه‌و له‌سه‌ر ئه‌و خاڵه‌ش لێكنزیكبوونه‌وه‌یه‌ك هه‌بێت، ئه‌وا له كۆبوونه‌وه‌ی سبه‌ی بڕیاری كۆتایی له‌سه‌ر ره‌شنووی رێككه‌وتنی سیاسی نێوانیان ده‌ده‌ن، كه بڕیاره له‌سه‌ر پێكهێنانی كابینه‌ی نویی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان واژووی بكه‌ن.
سه‌باره‌ت به كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌مشه‌وی شاندی پارتی له سلێمانی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له یه‌كێتی و گۆڕان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی، په‌یامنێری كوردستان 24 رایگه‌یاند، كۆبوونه‌وه‌كان ئه‌رێنی بوون، به تایبه‌ت كه له‌گه‌ڵ گۆڕان گه‌یشتوونه‌ته خاڵی رێككه‌وتن، ته‌نیا ماوه سبه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی رێكبكه‌ون.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ شاندی دانوستانكاری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان سه‌ردانی شاری سلێمانی كرد و، دوای گۆڕانیش له گه‌ڵ كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی، جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتی كۆبوونه‌وه و بڕیاره سبه‌ی جارێكی دیكه له‌گه‌ڵ شاندی دانوستانكاری یه‌كێتی له‌باره‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت كۆببنه‌وه.
H.B