تەقینەوەیەک ئاهەنگێکی سەقز دەکاتە شیوەن

لە نێو قوربانیان ژن و منداڵ هەن

K24 – هه‌ولێر:

بەهۆی تەقینەوەی گاز لە هۆلی بووک گواستنەوەی "مانگە شەوی" سەقز لە رۆژهەڵاتی کوردستان تاکو ئێستا 11 کەس گیانیان لە دەستداوە، کە بەشێکیان منداڵن.

شایەتحالێك لە نەخۆشخانەی سەقز بە كوردستان 24ـی راگەیاند: "تاکو ئێستا 11 كەس بەھۆی ئەو تەقینەوەیە گیانیان لەدەستداوە و 42 كەسیش بریندار بوونە".

راشیگەیاند، بەشی زۆری قوربانییەكان بەھۆی شڵەژانی خەڵكەكە بووە؛ لەكاتی هەوڵدان بۆ هاتنەوە دەرەوە كەوتوونەتە ژێر دەست و پێی خەڵكەكە.

ئاماژەی بەوەشدا، پێنج منداڵ، پێنج ژن و پیاوێکی بە تەمەن گیانیان لەدەستداوە.

H.J