توركیا: یەپەگە بكشێتەوە ماوەی ئاگربەست درێژ دەكرێتەوە

وادەی ئاگربەست كۆتایی پێدێت

K24 - ھەولێر

گوتەبێژی سەرۆكایەتی توركیا رایگەیاند، ئەگەر یەپەگە بە تەواوی لە ناوچەی ئارام كشابێتەوە، رەنگە ماوەی ئاگربەست درێژبكەنەوە.

ئیبراھیم كاڵن، گوتەبێژی سەرۆكایەتی كۆماری توركیا رایگەیاند، قۆناخی یەكەمی رێككەوتنەكەیان لەگەڵ ئەمەریكا پێكدێت لە وەستاندنی شەڕ و قۆناخی دووەمیش كشاندنەوەی یەپەگە.

ئاماژەی بەوەشكرد رێگەیان بە یەپەگە داوە لە گرێسپی و سەرێكانی بكشێتەوە، ئەگەر بە تەواوی بكشێتەوە، رەنگە ماوەی ئاگربەست درێژبكەنەوە.

جەختیشی كردەوە، ئۆپەراسیۆنەكەیان دەوەستێت ئەگەر یەپەگە لە ماوەی دەستنیشانكراو بە تەواوی بكشێتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 22/10/2019، کاتژمێر 10ی شەو، وادەی ئاگربەستی راگەیەندراو لە نێوان ئەمەریکا و تورکیا کۆتایی دێت.