له نه‌مسا 22 په‌نابه‌رى عێراقى و سووريى ده‌ستگيركران
K24 – هه‌ولێر:
پۆليسى نه‌مسا 22 په‌نابه‌رى خه‌ڵكى عێراق و سوورياى له ناو بارهه‌ڵگرێكدا ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
پۆليسى نه‌مسا بڵاويكرده‌وه، بارهه‌ڵگرێكى رۆمانيا، رۆژى سێشه‌ممه له گوندێكى سه‌ر سنوورى هه‌نگاريا ده‌ستى به‌سه‌ردا گيراوه.
به‌ڕێوبه‌رى پۆليسى بۆرجنلاند، ئاشكراشيكرد، تيمه‌كانيان تێبينى ئه‌وه‌يان كردووه ئه‌و بارهه‌ڵگره خه‌ڵكى بيانى و په‌نابه‌رانى تێدايه و بۆيه دواى پشكنين 13 پياو و دوو ئافره‌ت و منداڵێكى 3 ساڵى عێراقى و شه‌ش پياوى خه‌ڵكى سووريايان تێدا ده‌ستگير كردووه.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، ئه‌و په‌نابه‌رانه هيچ پێناسێكيان پێ نه‌بووه و راسته‌وخۆ داواى مافى په‌نابه‌رييان كردووه.